به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، دوکتۆر تالب ئیبراهیم، جێگری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ستراتێژیکی دیمه‌شق، وتی: شۆڕشگێڕانی سووریا له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری که‌نداوی فارس جیهازاتی سه‌ربازی وه‌رده‌گرن.
تالب ئیبراهیم وتیشی: "من گومان ده‌که‌م جیهازاتی سه‌ربازی له قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی دێته سووریا."
ئه‌م شرۆڤه‌وانه سوورییه زیادیشی کرد: چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی شۆڕشگێڕان و لێره‌دا ته‌نیا کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م جیهازاته له ئارادایه و نادیاره که وڵاتانی که‌نداوی فارس چ کاتێک ئیزنی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و جیهازاتانه ده‌ده‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی: ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان به ئاشکرا مووشه‌کی جۆری تاو BGM-71 و کامێراکانی چاودێریی شه‌وانه ڕاده‌ستی شۆڕشگێڕان کردووه تاکوو یارمه‌تی بدات بۆ ڕووخانی حکوومه‌تی سووریا.
دوکتۆر تالب ئیبراهیم جه‌ختیشی کرد ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ئاشتی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سووریا.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان بیه‌وێت کۆتایی به شه‌ڕ بێنێت و له‌گه‌ڵ تیرۆریزم شه‌ڕ بکات، واشنتۆن ده‌بێ به بێ کێشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا و پاشای عه‌ره‌بستان په‌یوه‌ندی بگرێت و داوا له‌وان بکات ده‌ستهه‌ڵبگرن له پشتیوانیی دارایی و سه‌ربازیی شۆڕشگێڕان. له‌و ئه‌گه‌ره‌دا ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا له‌ناو ده‌چن."....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٥٠
News ID: 782011
ئه‌گه‌ر وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری که‌نداوی فارس له باری دارایی و جیهازاتی سه‌ربازی پشتیوانیی شۆڕشگێڕان نه‌که‌ن ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا شه‌ڕی سووریا کۆتایی پێدێت.